بەغداINA -
دەزگای دادوەری عێراق هۆكاری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی لە دژی پارێزگاری پێشووی سەڵاحدین ڕوون كردەوە.
لە فەرمانێكی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە كە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی بەغدا/كەرخەوە دەرچووە و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە فەرمانی دەستگیركردنەكە بە تۆمەتی داواكردنی بڕە پارەیەك دەرچووە لە بەرامبەر پێشێلكردنی ئەركەكانی كارەكە بەپێی مادەی 160ی بڕیارنامەی هەمواركراوی ساڵی 1983.