واشنتۆن ئیدانەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێر دەكات و پابەندبوونی خۆی بە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی لە عێراق دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 9-06-2022, 19:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئیدانەی هێرشەكەی ئەم دواییەی هەولێری كرد، هاوكات پابەندبوونی خۆی بە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی لە عێراق دووپاتكردەوە.
    باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتوونەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەمریكا ئیدانەی ئەو هێرشە دەكات كە شەوی رابردوو لە هەولێر روویدا، كە لە ئەنجامدا خەڵكی مەدەنی و زیانی ماددی لێكەوتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە هیچ هێرشێك نییە لە عێراق، لەوانەش هەرێمی كوردستان بۆ هێرشی عەشوایی كە دەسەڵاتی دەوڵەت تێكدەدەن و هەڕەشە لە سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمریكا پابەندبوونی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ كاركردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكانمان و هەرێمی كوردستان بەرەو ئامانجی هاوبەشمان كە پێكدێت لە عێراقێكی ئەمن و سەقامگیر و ئاوەدان و دیموكراسی.