بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت پشتڕاستی كردەوە كە سووتەمەنی بەردەستە و كەمی نییە، ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان پەنا دەبەنە بەر ئەوەی لە شەودا سووتەمەنی پڕبكەنەوە، ئەمەش قەرباڵەغی لە وێستگەكان دروست دەكات.
حامید یونس، جێگری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن، لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاندووە، "سووتەمەنی بەردەستە و كەمی نییە، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هاولاتیان پەنا دەبەنە بەر ئەوەی كە پێیان باشە لە وێستگەكانی پڕكردنەوەوە سووتەمەنی لە شەودا دابین بكەن نەك لە ڕۆژدا."
ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەت پەرۆشە بۆ دابینكردنی پشكی دیاریكراو و زیادكردن بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان، بانگەوازی بۆ هاوڵاتیان كرد باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەكەن كە لەلایەن هەندێك دەزگاوە بڵاودەكرێنەوە، كە ئامانجیان سەرلێشێواندنی بارودۆخی گشتییە.
سەبارەت بە ڕێكارەكانی وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەدا كە "سیستەمی كارتی سووتەمەنی لە نەینەوا جێبەجێكرا دوای ئەوەی پشكی خۆی بۆ سێ ملیۆن لیتر بەنزین لە ڕۆژێكدا زیادكرد".
یونس ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی تاقیكردنەوەی كارتی سووتەمەنی لە پارێزگای كەركوك"، دەشڵێت "ئامانجی وەزارەتەكە بۆ دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان بۆ سووتەمەنی بۆ هەر پارێزگایەك، هەروەها كاربكات بۆ ئەوەی بەرهەمەكان بۆ پارێزگاكانی دیكە نەگوازرێتەوە یان بۆ ئەوەی پشكەكانیان جێبەجێ بكەن”.