پارێزگاری بانكی ناوەندی لەبارەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە ژمارەیەك بانكی ئەهلی بەسەركردەوە

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 17:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی، لەبارەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ژمارەیەك بانكی ئەهلی بەسەركردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندی ، لە راگەیەندراوێكدا كە دەستی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە تێیدا هاتووە “موخەیف سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانێكی مەیدانی ئەنجامداوە، كە تیایدا تیمی بەشی كۆنترۆڵی بانكی ناوەندی یاوەری بووە، كە پێكهاتبوو لەژمارەی بانكە تایبەتەكان، كە تێیدا پشكنینی پێشكەوتنی كارەكانیان كرد، و ئاگاداركرایەوە لە ئاستی خزمەتگوزارییە بانكیەكان كە پێشكەشی دەكەن."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لەمیانی سەردانەكەدا پارێزگار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بانك كۆبووەوە، كە لە چوارچێوەی بەدواداچوونی مەیدانی هاتووە بۆ واقیعی كارەكانی بانكە عێراقییەكان، و پەرەپێدانی ژێرخانەكانیان، و بە مەبەستی لە نزیكەوە". بەدواداچوون بۆ ئەوەی كە تا چەند ئەو ڕێنمایی و بڕیارانە جێبەجێ دەكەن كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەرچوون”.
    لە درێژەی راگەیندراوەكەدا هاتووە، "ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بانكی ناوەندی و بەرپرساندایە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی بانكەكان، هەروەها بەرەوپێشبردنی واقیعی كەرتی بانكی عێراق بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و گەشەی زیاتری تیایدا".