کەرکووک _INA_مەهدی رەبیحی
ڕاکان سەعید ئەلجوبوری پارێزگاری کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەنگدان لەسەر پشتگیری فریاگۆزاری بۆ یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک بەدەسکەوت بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری پارێزگاکە دەزانێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو بڕگە تیدایە بۆ ئاوەدانی ناوچە زیان لێکەوتووەکان و پرۆژەکانە.
ئەلجوبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی گوت: "یاسای ئاسایشی خۆراک کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە، ژینگەیەکی گونجاو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان و بەردەوامبوونی کارەکانی پارێزگاکە لە هەڵمەتە شارستانییەکەی دابین دەکات.
وتیشی: "یاساکە بڕگەی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە کاریگەرییان هەیە، هەروەها دارایی پرۆژەکانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، بەتایبەتی لەڕووی خزمەتگوزاری و تەندرووستی وە.
دیاریش کرد: "کەرکوک سەبەتەی خۆراکیە بۆ عێراق و بەرزکردنەوەی واقیعی کشتوکاڵی و خۆراکی ئەو هاندەرە دەدات بە جوتیاران و کێڵگەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی گرنگ"
ئەلجووری، ئاماژەی بەوەش کرد: "کە ئەو پارێزگایە پێشکەوتنێکی لە ڕووی ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچە ئازادکراوەکان و زیان لێکەوتەوکان بەخۆیەوە بینیوە.