بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"سەید موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدری، داوای لە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدری کرد لەپەرلەمانی عێراق ئامادەبن بۆ نووسینی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەشدا کە چاکسازیی لە وڵات بەبێ حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نابێت.
"سەید سەدر " لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردوە ، رایگەیاند، "من گرینگی بە دەسەڵات و سیاسەت نادەم ، وتیشی من کوڕی نەجەف و حەنانەم من کوڕی محەمەد سەدرم کە نادادپەروەری و ستەمی ڕەتکردەوە، من ئەو کەسەم کە ڕووبەڕووی داگیرکاری بوومەوە، زەلیلم کرد و سووکایەتیم پێکرد، من ئەو کەسەم کە بۆ چاکسازی شمشێرەکەم بەرزکردۆتەوە
سەید سەدر وتیشی : بەھیچ جۆرێک لەگەڵ سیاسەتی خراپ نەبوینە ، ھەرگیز چاومان لە ماڵی بێ کەڵکی دونیا نەبوە ، ھەروەھا تەماحی سیاسەتێکی بێ شەرەفمان نەکردوە .
سەید سەدر ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان "تەنها داوای دوورخستنەوەی هەموو ستەمکارانی گەندەڵی کردوە، ھەروەھا گەڕاندنەوەی مافی گەلی سەربەرز .
لەدرێژەی قسەکانیدا "سەید سەدر" دووپاتی ئەوەی کردوە کە نە ڕۆژهەڵاتی بووم و نە ڕۆژئاوایی بۆیە هەندێک لەم کارە بێزار بوون و وەک گاڵتەجاڕییەک وەریانگرت، ئەمەش وایان کرد من لە پێداگری پتەوبکەم لەسەر چاکسازی باڵا .
سەید سەدر جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمڕۆ ئەوان تەنها کۆدەنگییان دەوێت، هەروەها ئەو لێدوانانەیان کێشاوەتەوە، کە لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا هەیانبوو، بێگومان چاکسازی لە وڵاتدا بەبێ حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی نابێت، چونکە زۆرینە بۆ ئێمەیە نەک بۆ ئەوانی دیکە.
سەید سەدر لە درێژەی وتارە تەلەفزیۆنیەکەیدا وتی "بەو پێیەی زۆربەیان ئازاری خەڵکیان لەبیرکردووە لە ئەنجامی ئەوەی کە پێی دەڵێن ئابلۆقەی سیاسی، من ئەوە لەبیر ناکەم و پشتگوێی ناخەم. تەنها ئەوەی دەمەوێت کەرامەت و ئاسایش و ڕزق و چاکەی خەڵکە".
سەید سەدر ڕوونیشیکردەوە کە "لێرەوە پێویست بوو من لەگەڵیان بەشداری نەکەم بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە لوتکەی کۆدەنگی و گەندەڵی" و وابەستەیی، بۆیە بڕیارمدا لە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان بمێنمەوە، بەڵام نەیانتوانی حکومەت پێکبهێنن.
سەید سەدر ئاشکراشیکرد ، "ئەگەر مانەوەی رەوتی سەدری رێگرە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا، هەموو نوێنەرانی رەوتەکە خوای گەورە شەرەفیان پێبدات، ئامادەن دەست لەکار بکێشنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرپێچی فەرمانێک ناکەن.
لەکۆتایی وتارەکەیدا "سەید سەدر " دوو بژاردەی ڕاگەیاند کە یان ئۆپۆزسیۆن یان کشانەوە ، وتیشی " عێراق پێویستی به حكوومهتێكی رهها نییه، بهڵكو پێویستی به حكومهتێك ههیه كه زۆرینهیهك بێت كه خزمهت به گهلهكهی بكات و شكۆ و گوێڕایهڵی خۆی بۆ خودای مهزن بگەرێنێتەوە ، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی سەدری دەکەم نامەی دەستلەكاركێشانەوەكانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بنووسن وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دوای ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا رێنماییان پێدەگات.