وەزیری گواستنەوە پرۆژەکانی گەراج لەسێ پارێزگادا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 15:57
  • +A -A

     بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، "ناسر ئەلشبلی " وەزیری گواستنەوە،واقیعی رێككەوتنی بەستنەوەی ناوەند و ناوچەكان بە هێڵی ئاسنی روونكردەوە، هاوكات وادەیەكی دیاریكرد بۆ تەوابوونی پرۆژەی گەراجەكانی كوت و عمارە و سەماوە.
     "ناسر ئەلشبلی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "وەزارەتەکەی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای (بی ئەی جی) هەیە بۆ بەستنەوەی پارێزگاری بەسرە بە تورکیاوە، خوازیارە ئەم کارە دوای تەواوبوونی پلانەکان دەست پێبکات. 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستاندا نییە، سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی هێڵی ئاسن كە ناوەند و هەرێم بەیەكەوە ببەستێتەوە،
     وتیشی "حکومەتی ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەرە . 
     ڕوونیشی كردەوە، "پڕۆژەی كۆن هەیە چاوەڕێی تەواوبوونە، وەك گەراجی مووسڵ كە خەریكە تەواو دەبێت، جگە لە گەراجی ناسریە و كردنەوەی گەراجی كوت. 
     ئاشکراشیکرد کە " پرۆژەی هاوبەشی نێوان گەراجەکانی کوت و عمارە و سەماوە لە تەواوبووندایە ، ڕێنماییشی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە کردوە بۆ نۆژەنکردنەوەی گەراجەکانی ئێستا.