غەزی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییە بەپەلەکان بۆ قەزای نەهروان

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 14:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەمید غەزی، ئەمیبداری گشتی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دەستپێکردنی هەڵمەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییە بەپەلەکانی بۆ نەهرەواندا .
     لە راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە کە "ئەلغەزی " سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد کە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ھەریەک لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، پارێزگاری بەغدا و یەکە کارگێڕییەی کە قەزاکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە قەزای "نەهرەوان”.
    لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە “ئەلغەزی" رێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە وەزارەتی ئاوەدانكڕدنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتیەکان و پارێزگاری بەغدا، داوە بە هەماهەنگی لەگەڵ قایم قامیەتی قەزای ئەلمەدائن ، بۆ ئەوەی هەوڵی ناوازە بدەن بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتای و بەپەلە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە.
     ھاوکات راگەیەندراوەکە ڕوونیشی كردۆتەوە کە "كۆبوونەوەكە بە كۆمەڵێك ڕاسپاردە كۆتایی پێهات، کە گرنگترینیان پابەندکردنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەكانە بە پڕۆژەی ئاو کە تا 20ی تەمموز کارەکە تەواو بكرێت، ھەروەک جێبەجێ پڕۆژەی هێڵی ئاو لەلایەن پارێزگای بەغدا لەکەمترین ماوەدا کە تا بەرواری 10/7//2022، ھاوکات قایم قامیەتی نەهرەوان هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان ھەڵمەتێک دەست پێ دەکات بۆ لابردنی دەستدرێژییەکانی سەر ھێڵەکانی ئاو کە بە قەزای نەهرەوان دەبەسترێنەوە .