بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ میکانیزمی پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی بە کۆمپانیاکانی هەناردەی گۆشت خستەروو ، هاوکات پشتڕاستی کردەوە کە ئەو گۆشتەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت بەپێی رێنماییەکانی ئاینی ئیسلامە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە.
"عەباس سالم" بەڕێوەبەری بەشی ئاژەڵداری لە وەزارەتی كشتوكاڵ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "هاوردەكردنی گۆشت لە دەرەوە بەپێی رێكارە بنەڕەتی و تەندروستییەكان ئەنجام دەدرێت، دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی كشتوكاڵ و بەشی ڤێرتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ، دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی گۆشت لەوەی تەندروستە و لە وڵاتانی دوور لە نەخۆشییە باوەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ هاوردە دەکرێت، ئەویش بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
"عەباس سالم وتیشی"هێنانهوهی گۆشت له سنوورهكانهوه پرۆسهیهكی زۆر تهندروسته و بهپێی پشکنین و كۆنتڕۆڵی تهندروستی ئهنجام دهدرێت ، ھەروەک وتیشی کەرەنتینەی تهندروستی و كشتوكاڵ و ڤێرتێرنهری له سنوورهكان ههیه، كه كهرهنتینهی ڤێرتێرنهری بڕوانامهی دهدات، لە سەلامەتی گۆشت لە نەخۆشییەکان.
جەختیشیكردەوە، "گۆشتی هاوردەكراو بەپێی یاسای دروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە .
روونیشیکردەوە "کە ناتوانرێت هیچ كاڵایەك لە دەروازە سنوورییەكان بخرێتە ناو دەروازە سنوورییەكانەوە بەبێ مۆڵەتی هاوردەكردنی پەسەندكراو"
سەبارەت بە میکانیزمی پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکردن بە کۆمپانیاکانی هەناردەی گۆشت، " عەباس سالم "رایگەیاند" کە لیژنەیەکی تایبەت هەیە کە بڕوانامەی باوەڕپێکردن پێدەبەخشێت، بەو پێیەی کاری لیژنەکە ئەوەیە سەردانی ئەو کوشتارگایانە بکات کە ئاژەڵەکانی تێدا سەردەبڕدرێت و دڵنیابن لەوەی کە لەناو ئەو کوشتارگانەدا سەردەبڕدرێن کە شێوازی نەریەتی ئاینی ئیسلامی تێدا جیبەجێدەکرێت بۆ ئەوەی دواتر بڕوانامەیەک بدرێت تەنها بۆ دوو ساڵ، کە نوێکردنەوەی بڕوانامەکە کاتێک پێدەدرێتەوە کە دووبارە دوای ئەوەی لیژنەکە بۆ جاری دووەم دەچێت و دڵنیا دەبێتەوە لە ستانداردەکانی سەربڕین کە لەلایەن ئەوەوە پەسەندکراوبن.
ئاماژهی بهوهشدا كه "گۆشت له ههموو ئهو وڵاتانهوه هاورده دهكرێت كه دوورن له نهخۆشی و پهتا كه زیان به ئاژهڵان دهگهیهنێت و بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه، ئاشکراشیکرد كه "پرۆسهی پشكنینی گۆشت لە وهزارهتی كشتوكاڵ دەکرێت، كه مۆڵهتی هاورده دهدات، ههروهها تهندروستی، كه پشكنینی بۆ دهكات بەرهەمی هاوردەکراوە .