شارەوانیی عەمارە: پرۆژەی جەمیلەی میسان کاری بۆ زیاتر لە 400 کەسی دابین کردووە

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 14:17
  • +A -A

    میسان_INA_شەزا سودانی
    شارەوانی عەمارە لەپارێزگای میسان ئەمڕۆ پێنجشەممەبەردەوامی کارکردن لەسەر پڕۆژەی جەمیلە میسان ڕاگەیاندو تەئکیدیکردەوە کەپرۆژەکە گەیشتووەتە ڕێژەی تەواوکردنی پێشکەوتوو، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەپرۆژەی جەمیلەی میسان کاری بۆ زیاتر لە 400 کەسی دابینکردووە
    نەورس عەبدولڕزادبەڕێوەبەری شارەوانی عەمارە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی جەمیلەی میسان بە هاوکاری نێوان پارێزگاکە و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە پردی ناوچەی ماجدەوە بۆ نازم ئەلکە حلە لە ناوەندی شار.
    وتیشی: "پرۆژەکە گەیشتۆتە قۆناغی پێشکەوتوو لە کەناری ئاوی بەردین، چاککردنەوەی ڕێگای پەرستگای سابیەت و گلۆپەکان بە چراگەی خۆر کاردەکەن
    دیاریش کرد: "پرۆژەی جەمیلەی میسان کاری بۆ زیاتر لە 400 ژن و پیاو دروستکردووە" هەروەها وتیشی: "گەشەپێدانی پارک و پارکە لاوەکییەکانی پرۆژەکە کەش و هەوایەکی گونجاو بۆ خێزانە میسانییەکان دروست دەکات"