بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە "عەمار ئەلحەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ "فیلیە ڤاریولا مالفات" باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا، سەبارەت بە دۆسیەکانی وزە و کەش وهەوا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گفتوگۆیکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، سەید "ئەلحەکیم " ئەمڕۆ لە ئۆفیسەکەی خۆی پێشوازی لە "فیلیە ڤاریولا "باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا کرد .
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە "فایلە" کەشوهەوا و وزە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ لەگەڵ سەید "حەکیم " تاوتوێکرد.
ھەر بە گوێرەی بەیاننامەکە " ئەلحەکیم" جەختی لە گرنگی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردۆتەوە کە لە بەرژەوەندیی هەموواندابێت و سەروەری وڵات و بڕیاری ناوخۆی بپارێزێت، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی و ڕۆڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق کرد. ھاوکات جەختی لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە بواری کەش وهەوادا کرد کە رەنگە پەستانی زیاتر لەسەر وڵاتەکان لە ساڵانی داهاتوودا دروست بکات، کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ چارەسەرکردنی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراقیش، سەید "حەکیم " جەختی لە "پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی دەستپێشخەرییە پێشنیار کراوەکان و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتەکان کردەوە.