بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە مەترسییەكی راستەقینە لەسەر هاوڵاتیان هەیە سەبارەت بە كەمی ئاو، هاوكات جەختیكردەوە لەسەر پێویستی فشارخستنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
زاملی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، رایگەیاند: "مەترسی راستەقینە لەسەر ھاوڵاتیان ھەیە سەبارەت بە کەمی ئاو، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە"وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی فشار بخاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
وتیشی"عێراق وڵاتێکی لاواز نییە، بڕیاری رێگریش زۆرە.
ھەروەھا روونیشیکردەوە کە بەهۆی کەمی ئاوەوە خەریکە لێکەوتەی کۆچی لێدەکەوێتەوە.