دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە دزەکردنی پرسیارە وەزارییەکان ئاشکرا دەکات

ئەمنی
  • 9-06-2022, 13:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی بۆ ئەو كەسانە ئاشكرا كرد كە دەستیان هەبووە لە دزەكردنی پرسیارە وەزارییەكان.
     دەزگاکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەكانی"موستەفا کازمی" فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ، و لەژێر چاودێری راستەوخۆی بەرپرسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی، دەستمان کردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە تاوانی دزەکردنی پرسیاری وەزاری .
    ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە "بەپێی فەرمانی دادوەر، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەند ئەنجامدراوە، هەروەک پەنجەمۆر و پشکنینی شوێنی ڕووداوەکە لەسەر کۆگاکان ئەنجامدراون بۆ هەڵگرتنی پرسیارەکان و دابەشکردنیان.
     ھەر لە راگەیندراوەکەدا ھاتوە ھێزە مەیدانییەکانی دەزگاکە هەوڵی هەواڵگرییان چڕکردەوە و توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە پرسیارەکانیان لەسەر (تێلیگرام) فرۆشتبوو، دواتر گەیشتنە سەرچاوەی سەرەکی فرۆشتنەکە ، دوای ئەوەی تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند سزای ئەو کارمەندەی دا کە بەرپرسیارە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی شوێنی هەڵگرتنی پرسیارەکان،بەو پێیەی دانپێدانانەکانیان تۆمارکراون و سەلمێندرا کە کەمتەرخەمی و پێشێلکارییەکی گەورە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی کار و دەستپاکی پیشەیی و ئەخلاقیدا هەبووە.
    ھاوکات بەپێی فەرمانی دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە ھەبوە بۆ زانینی پەیوەندییان بە تاوانی دزەکردنی پرسیار و فرۆشتنەوەی ، ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بەپێ راگەیەندراوەکەبێت.