بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، پرۆزبایی لە هاوتا چینەییەكەی شی جین بینگ كرد، بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە. لە بەیاننامەیەكدا كە و ێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: فوئاد مەعسوم بروسكەیەكی پرۆرزبایی ئاراستەی شی جین بینگ سەرۆكی چین كردووە و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بۆ گەلی چینی دۆستیش پێشكەوتنی زیاتری خواستووە. هەر لەو بروسكەیەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پەیوەندی مێژویی نێوان عێراق و چین كردووە.