بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ، پێشنیاری ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی وردی کرد بۆ دیاریکردنی ڕادەی پێویستی ڕاستەقینەی یاسای وەرگرتنی سەربازی زۆرە ملێ و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی.
"یاسر ئەسكەندەر " ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، كە "عێراق توانای سەربازی و تەكنیكی هەیە كە دەكرێت وەبەرهێنان لە پاڵپشتیكردنی سیستمی چەكداریدا بكرێت ئەگەر توانا داراییەكان لەبەردەستدا بن،بە ئاماژەدان بە "ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی پیشەسازی سەربازی كە بەرهەمهێنانی عێراقە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری .
ئەسکەندەر ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسای وەرگرتنی زۆرەملێی سەربازی پێویستی بە توێژینەوەیەکی تێرو تەسەل هەیە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ئامادە بکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، بۆ ئەوەی بزانرێت ڕادەی پێویستی راستەقینەی یاساکە و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی چەندە.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پشتڕاستی کردبووەوە کە یاسای زۆرە ملێی سەربازی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی توانای هێزە ئەمنییەکان و خوێنی گەنجی نوێ بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگا ئەمنی و وەزارەتەکانی دیکە، ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە توانای ھێزە ئەمنیەکان بەرز دەکاتەوە و هاندەرێک دەبێت بۆ کارکردن بە توانای زۆر بەرز و بەهێز بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر.
راشیگەیاندبوو کە یاساکە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کراوە کە ڕیزبەندی تەمەن لەخۆدەگرێت جگە لە جیاوازی خزمەت لە ڕووی بڕوانامەی دەرچوو لە ناوەندی یان بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر یان دکتۆرا.
ڕوونیشیکردبویەوە کە "چاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەرانن لەسەر دەنگدان بەیاساکە تا ئامادەبن بۆ جێبەجێی کردنی .