دەستەی دەسپاکی دزینی یەک ترلیۆن دینار ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 11:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دزینی نزیکەی یەک ترلیۆن ئاشکرادەکات ، ڕوونیشی کردەوەکە دزین وساختەکردن وسپیکردنەوەی گەورەهەیە لە بانکەکانی ڕەشیدو بانکی کشتوکاڵی.
    دەستەی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمی وردبینی کە دەستەکە پێکیهێناوە دزیەکی گەورەی ئاشکراکردووە لەساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەو دەسوەردان لە قەواڵەبانکیەکان و خزاندنی یەدەگی واهیمەیی ئەویش بە گۆڕینی سیستەمی بانکی و دەسکاریکردنی ئامێرەحکومیەکان.
    هەروەها جەختیکردەوەلەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە لەبەرزترین ئاستدا.
    وتیشی لەدەرەنجامی دەسکاریکردن بە مامەڵەی بنکی کشتوکاڵی لە میسان وچوار لقی بانکی ڕەشید لەمیسان وبەغدا گوژمەی پارەدزراوەکان گەیشتە (926٫043٫773٫700)، ئاماژەشی بەوەدا کە تیمی پشکنین وردبینی کرد لە ڕووننامەکانی ئەوبانکانە و تۆمەتبارانیشی دەستنیشان کردکە ژمارەیان 44 کەسە.
    وتیشی دەستەکە ڕەچاوی پەراوێزخستن و بێگوێیەکی زۆری کرد لە کاری کارگێڕی بانکەکە لەمیسان کەبۆماوەی ساڵێک نەیتوانی ڕووننامەکان بەشێوەیەکی ڕاست ودروست پێشکەش بکات، ئاماژەشی کرد بەوەی کە کەنەبوونی چاودێری
    و بەدووداچون بۆ بانکەکە هەبووە هەرچەندە کە گەندەڵیەکی زۆر لەئاراداهەبووە بگرەکارگەیشتە ئەوەی کە کارگێڕی ژمێرەی کۆتایی پێشکەش بکات و دەرەنجامی ڕاستیان بۆ تۆمار بکات بۆیە ئەوانیش بەهەمان شێوە بەشداردەبن لە تاوانەکە.
    ڕوونیشی کردەوە کە دەسکاریکردنەکان لەڕێگای نووسینی قەواڵەکانەوە بۆ ژمێرەی بەردەست ئەنجام دراون
    بەبێ یەدەگی نەختینە و حەواڵەکرنی پارەی ژمێرەکە بۆ ژمێرەیەکی تایبەت لەگوزەرگەی بڕینچەیەکی تایبەتەوە ، ڕوونیشی کردەوە کە ڕێکارەکانی ئەم مامەڵانە بە کۆتکردنی مۆبیل وگۆڕینەوەی نمرەی نهێنی دەبێت کە پشتگیری دەکات لەبوونی یەدەگی واهیمی لە ژمێرەی نووسیاری قەواڵەکە و پاشان پارەکە ڕادەکێشرێت.