بەغداد/INA
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە
ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە سفرکردنی رسوماتی گومرک درێژەپێبدات لەسەر کاڵاکان و کارکردنیش بە مۆڵەتەکانی هاوردەکردنی سێ ماددەش هەڵپەسێرێت.
وتەبێژی ئەمیندارێتی حیدڕ مجید بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەندەکانی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 80 و 109 ی ساڵی 2022 کەلە ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 155 ی ساڵی 2022 دا ئاماژەی پێکراوە، باس لە درێژکردنەوەی کارکردن دەکات بە سفڕکردنی گومرکی بۆ ئەوکاڵایانەی پێویستن وەک خۆراکەمەنی و کەلوپەلی بیناکردن بۆماوەی سێ مانگ و لابردنی بڕیارەکانی
پەیوەست بە قەدەغە کردنی هاوردەمەنیەکان تاکو مێژووی
30/9/2022 .
وتیشی کە کارکردن بەمۆڵەتەکانی هاوردەکردنی خۆراک و بەکاربەرەمەنیەکان و داوودەرمان هەڵپەسێرراون و تەنها کۆنتڕۆڵی جۆری وپشکنین ڕێکارەکانی چاودێری بەندی کشتوکاڵ و ڤێرنتەری کاریان
پێدەکرێت لەدەروازەسنووریەکان تاکو ئەوبەروارە.
هەروەها وتی بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئەو پێشنیازانە وەرگیران
کە سەرۆکی دەستەی دەروازەسووریەکان لە دانیشتنی ئاسایی 21 ی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیران کە لە مێژووی
7/6/2022 گرێدرا، ئەویش لەسۆنگەی مکووڕبونی حکومەتی عێڕاقی بۆ دابینکردنی
خۆراک بۆ هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخەکان