پۆلیسی وزە دەست دەگرێت بەسەر مۆڵگەیەکی ئاودیوکردنی نەوت

ئەمنی
  • 9-06-2022, 10:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دەستیگرت بەسەرمۆڵگەیەکی بەقاچاخبردنی نەوت.
    بەڕێوبەرایەتیەکە لەبەیاننامیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی پۆلیسی وزە بەردەوامە لە لێدانی چەتەکانی قاچاخبردنی نەوت بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی لیوا غانم الحسینی و وتی کەهێزێکی
    پۆلیس دوای دەسکەوتنی زانیاری هەواڵگری توانی دەست بەسەر مۆڵگەیەکدا بگرێت لەباکووری شاری بەغدا  کەکاری قاچاغی نەوتیان دەکرد.
    وتیشی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تاوانبار دەستگیرکران ودەستیش گیرا بەسەر شەش ئۆتۆمۆبێل کەچواریان تانکەربوون و ئەویدیکەشیان ساردکەرەوەبووەو دەسکاریکراوە بۆ هەڵگرتنی قەوانەی گاز عەمباری ئاسنین کە نەوتیان تیادا هەڵگیرابوو، هەروەها بابەتی دیکەشیان تیادابوو بۆ بازرکانیکردن.
    بەیاننامەکە وتی کە هەموو ئەم کەلوپەلانە دەستیان بەسەرداگیرا و ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاگیران لەیەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەوت تاکو دۆسیەکەیان بخرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەوبەپێی یاسای قاچاغبردنی نەوت ژمارە 41 ی ساڵی 2008 مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.