کازمی بۆ بارزانی: حکومەت هەموو شێوازەکانی تۆقاندنی هاوڵاتیان ڕەتدەکاتەوە

سیاسی
  • 9-06-2022, 00:39
  • +A -A

    بەغداد _INA
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دیار کرد كه‌حکومەت هەموو شێوازەکانی تۆقاندنی هاوڵاتیان و هێرشکردنە سەر یاسا و دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پەیوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر.
    کازمی ئاماژەی بەوەش کردووه‌: "هێرشکردنە سەر شاری هەولێر له‌ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی بەتی ئێن تیەوە سووربوونی هەندێک لەسه‌ر بەردەوامبوونیان له‌لۆژیکی ئاژاوەگێڕی و لێدانی چەمکەکانی دەوڵەت وەردەگێڕێت"
    لەلایەن خۆیەوە مەسرور بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی کاری هاوبەشی کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لەسەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایش.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پەیوەندیەکە شایەتی ئەو دووپاتکردنەوەیە دەدات کە هێرشەکە هەوڵێکە بۆ لێدان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر و تێکەڵکردنی کاغەزەکان و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە".