وەزیری ناوخۆ: بەدڕۆنی بەتی ئێن تیەوە هێرشکرایە سەر شەقامێکی هەولێر

ئەمنی
  • 9-06-2022, 00:08
  • +A -A

    هەولێرـ  INA            
     ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای هێرشەکەی ئەم شەوی سەر شەقامی هەولێر ـ پیرمام سەردانی بریندارەکانی لەنەخۆشخانەی ئیمرجنسی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی بریندارەکان. لەنەخۆشخانە وەزیری ناوخۆ ڕاگەیاند بەدرونێکی بەتی ئێن وتیەوە هێرش کرایە سەر شەقامی هەولێر ـ پیرمام و سێ ئۆتۆمۆبێڵ کراون بە  ئامانج ولەئەنجامدا سێ هاوڵاتی برینداربوون. هەروەها وتی:  ئەمە چەندین جارە ئەم هێرشانە دووبارە دەبنەوە و لەلایەن چەند گروپێک لەیاسا بەدر ئەنجام دەدرێن و چەندین جاریش هەرەشەیان کردووە. وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند: مەسرۆر بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کەردستان پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵی کردووە وبڕیاردراوە کەپێکەوە لێکۆڵینەوە دەستپێ بکەن. لەلایەن خۆیەوە وەزیری تەندروستی ڕاگەیاند باری تەندروستی یەکێک لەبریندارەکان جێگیر نییە بەڵام ئامادەین بۆ پێش کێش کردنی هەموو پێویستیەکی پزیشکی بۆ بریندارەکان.