ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران : پلانێک هەیە بۆ زیادکردنی شەش پڕۆژە بۆ ڕێککەوتننامە چینیەکە

ناوخۆ
  • 8-06-2022, 22:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرایکرد کە پلانێکی هەیە بۆ زیادکردنی شەش پڕۆژە بۆ ڕێککەوتننامەچینیەکە.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران حیدر مجید
    وتی کە وەزارەتی پلاندانان کاردەکات بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ زیادکردنی پڕۆژەی نوێ بۆ ڕێککەوتننامەکەی عێڕاق و چین لەشەش بواردا کەئەمانەن: ژێرخان و پردەکان و پڕۆژەکانی پەروەردەو شیرینکردنی ئاو، وەک تەواوکردنێک بۆ پڕۆژەکانی دی کە کارکردن لێیان بەردەوامە وەک فڕۆکەخانەی ناسڕیە و قوتابخانەکان.
    هەروەها وتی کە ڕێککەوتننامەکە لەسەرسنوقێکی
    تایبەت ئەنجام دەدرێت کە نەوت
    دەدڕێت لەباتی ئاوەدانکردنەوە، کەڕۆژانە 100 هەزاربەرمیل نەوت دەخرێتەسەری و بەهاکەی بەنرخی جیهانی ژمێرەدەکرێت.
    هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە
    حکومەتی عێڕاقی لەم دووساڵەی دواییدا کرایەوە بەڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا
    لەم ڕووەوە چەندین کۆنگرەولوتکەی لەگەڵ سەرۆک و
     پاشاکاندا بەست وڕوونیکردەوە بۆیان کە دەرگاکانی عێڕاق بۆ وەبەرهێنان ئاوەڵایە.
    هەروەها وتی کە ئەم کرانەوەیە کاریگەری هەبووە لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنێکی هەماهەنگی عێڕاقی - سعودی و عێڕاقی میسری - ئوردنی، لەهەردوو ئەم ئەنجومەنەش ڕێککەوتن هەبووە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەگەلێک لەچەندەها بواردا ، جگەلەوەش 
    چەند دەوڵەتێکی ئەوڕوپی داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لەعێڕاقدا