بەغداد/ محمد التاڵبی
پارێزگای بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختی کردەوە لەسەر زیادکردنی پشکی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلی و حکومیەکان و هەروەها ئاشکراشی کرد کەدەستیکردووە بە ڕێکخستنی هێڵی موەلیدەی گەڕەکەکان.
یاریدەدەری پارێزگای بەغداد بۆ کاروباری وزە قیس الکلابی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پشکی سووتەمەنی
موەلیدە ئەهلی و حکومیەکان زیادکراوە لە دووی مانگی حوزەیرانەوە ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری بەغداو کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان.
هەروەها وتی کە پارێزگای بەغداد محمد عەتا فەرمانی داوە بە یەکە کارگێڕیەکان کە هێڵەکانی کارەبای موەلیدەکان ڕێکبخەن وڕوونیشی کردەوە کە.
ژمارەی موەلیدەکان گەیشتووەتەسێزدەهەزار موەلیدە، هەروەها کلابی جەختیکردەوە لەسەر پاڵپشتکردنی وەزارەتی کارەبا بۆ پێدانی وزە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وبەردەوام بۆ هاوڵاتیان.