نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی کە کوردستان لە مافەکانی خۆی زیاتری داوا نەکردووە

سیاسی
  • 8-06-2022, 21:18
  • +A -A

    هەولێر _INA
    سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ ڕۆژی 
    چوارشممە وتی کە هەموو سەرکردەکانی عێڕاق هەست بەمەترسیەکانی مەنگبوونی سیاسی دەکەن. وتیشی کە داواکاریەکانی کوردستان دژاودژ ناکەوێتەوە لەگەڵ بنەماکانی دەستوور، ئەم لێدوانانەی نێچیرڤان لەمیانەی ئاهەنگکدا هات کە بەبۆنەی دەرچوونی خولی 190 ی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەڕێوەچوو.
    هەروەها وتی کە ئێمە هەمووپێکهاتەکان لە عێڕاقدا لەژێر ساباتی یەک دەستوورو یەک دەوڵەتدا دەژین و یەک ئایندەویەک چارەنووسمان هەیە.
    وتیشی کە هەرێمی کوردستان زیاتر لەمافەدەستووریەکانی خۆی داوا نەکردووە.
    هەروەها وتی من وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە عێڕاقیەکان دەکەم کە لەسەربنەمای دەستوورکێشەکان چارەسەر بکەن، لەهەمان کاتیشدا وتی کە بەردەوام دەبین لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ دەربازکردنی عێڕاق لەم بارودۆخە، جەختیشی کردەوە سەر ئەوەی کە تاکەڕێگایەک بۆ پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان ولەعێڕاقدا پەسەند کردنی یەکدی و نەرمی نواندنە.