بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی
بیناکانی سەربە وەزارەتی ئاوەدانکرنەوەونیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی دەرکردووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم فەرمانێکی دەرکرد بەبانگکردنی بەڕێوەبەری گشتی بیناکانی سەر
بە وەزارەتی ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان دەربارەی
دەرکردنی فەرمانێک بەناردنی واهیمەیی بۆ هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا، بەمەبەستی لەئەستۆگرتنی خەرجیەکان هەرچەندە پڕۆژەی لەمجۆرە پێویستی بە بەدووداچوون نیە.
وتیشی کە دادگاکە پاش ئەوەی لەدۆسیەکەی کۆڵیەوە فەرمانی بانگکردنەکەی دەرکرد بەپێی مادەی 331 لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
ئاماژەی بەوەش کرد کە کە ئەم ماددەیە سزادان بە پێبژاردن و زیندانیکردن دەگرێتەوە بۆ هەر فەرمانبەرێک کە ئەرکێکی گشتی ئەدابکات وەیان هەڵنەسێت بەوکارو ئەرکانەی پێی دەسپێردرێت بەمەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی کەسێک وەیان بەبەرژەوەندی دەوڵەت.