بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"حاكم زاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان سەركەوتنە بۆ مافەكانی هەژاران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنەکەی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە "زاملی "ڕایگەیاندووە، کە یاساکە بەرەکەتی خستە سەر گەلی عێراق بە دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک"، جەختی لەوە کردەوە کە "دەنگدان لەسەر یاساکە دەستکەوتێکی گەورەیە و سەرکەوتنێکە بۆ مافەکانی هەژاران و ئەوانی دیکە، جەخت لەسەر بەدواداچوونی خۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەکانی میکانیزمەکە دەکاتەوە لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی کە لە چوارچێوەی یاسادا تەرخانکراون بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەگاتە سودمەندەکانی.
ئاماژهی بهوهشكرد، "گەورەترین تەحەدای بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران لەماوەی رابردوودا دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵك بوو، هەروەها ئەنجومەنەكەش پەرۆش بوو بۆ دەركردنی یاسای "ئاسایشی خۆراك" بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی هەژاران بە دابینكردن و تەرخانکردنی کارتی بەشەخۆراک و زیادکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی خەڵکی شایستە بگرێتەوە، جگە لەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی کارەبا، ڕێکخستنی دۆخی وانەبێژ و کارگێڕ و هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی یەکەم و گرێبەستی کارەبا و نەوت و و وەزارەتەکانی دیکە و و دووبارە دامەزراندنەوەی گرێبەستە پووچەڵکراوەکان لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان.
زاملی سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە ئەمڕۆ بەشداربوونە لە دەنگدان لەسەر یاساکە، لە هەمان کاتدا ستایشی ئەو هەوڵە زۆرانەی کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و ئەندامانی لیژنەی داراییەوە دراون بۆ ئەوەی یاسایەک دابڕێژن کە لەگەڵ مەرجەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.
وتیشی ئەنجومەن لە دانیشتنی ئێستایدا بەردەوامە و بەهێزە لە دەرکردنی یاسایەک کە خزمەت بە خەڵک و عێراقییەکان بکات.