بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ناتۆ لە بواری مەشقپێکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پەرەپێدانی تواناکانیان کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، کە "ئەمڕۆ کازمی پێشوازی لە "جیۆڤانی ئایانوتشی" فەرماندەی نوێی رێکخراوی
ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان لە عێراق و وەفدی ھاورێی کرد.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردووه "له كۆبوونهوهكهدا باس له كارهكانی نوێنهرایهتی ناتۆ له عێراق كراوە و ڕێگاكانی پهرهپێدان و زاڵبوون بهسهر ههر كێشهیهك كه ڕووبهڕووی ببێتهوه تاوتوێکراون.
ھەر لەبەیاننامەکەدا کازمی ئاماژەی بەوە کردووە کە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ناتۆ لە بواری مەشقپێکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پەرەپێدانی تواناکانیان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی و بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەدای ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کردەوە
لای خۆیەو فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق رووناکی خستە سەر گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق ،وەک وڵاتێکی گرینگ و سەرەکی لە ناوچەکە و جیهاندا، کە سەقامگیریەکەی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت، ستایشی ڕۆڵی حکومەتی عێراق دەکات کە لەم ڕووەوە دەیگێڕێتە بەر .
ھاوکات فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق، باسی لە ئەرکەکەی کرد کە کارکردنە بەپێی ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق لە بواری ڕاهێنان و بنیاتنانی توانا ئەمنیەکان.