وەفدی پەرلەمانی ئەڵمانی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم تاوتوێی ئازدییەکان و مافەکانی ژنان و گۆرانکارییەکانی ژینگەوکەش و ھەوا دەکات

سیاسی
  • 8-06-2022, 18:29
  • +A -A

    ھەولێر/INA 
    ئەمرۆ چوارشه‌مە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، لەمیانەی پێشوازىکردن له‌ وەفدێکی په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا کە پێکھاتبوون له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ‏" قاسم تاهر ساڵح " و "ماكس لوكس " و وەفدی ھاورێ و كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به‌ ‏وه‌كاڵه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک هەرێمی کوردستان لەڕاگەینراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕاگەیاندوەە" لەکۆبوونەوەیەکدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى ‏كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ژينگه‌ و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى ‏كه‌ش وهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌كانى مافى ‏مرۆڤ و يه‌كسانى و گه‌نجان و ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين تاوتوێ كران.‏
    لەوبارەیەوە "نێچيرڤان بارزانى" جه‌ختى كرده‌وه‌ کە سەرەڕای كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ‏ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى‌ ئافره‌ت و يه‌كسانى، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ‏ڕێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه‌ ‏ئه‌رێنييانه‌ى له‌م بوارانه‌دا دەنرێت ، هاوکات پێشوازى له‌ تێبينى و ‏هاوكاريى دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.‏
    لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کە لاى خۆيەوە وەفدی ميوان دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ ‏دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به‌ هاوبه‌شێكى گرنگى خۆی ده‌بينێت ، ھەروەک به‌ گرنگيى باسیان لە كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو ‏پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به‌ سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌م دا. ‏