بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"تیف سامی"بریکاری وەزیری دارایی لە لێدوانێکدا ڕەتکردەوە کە ئەو لێدوانی لەبارەی وانە بێژان دابێت.
نوسینگەی بریکاری وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە ڕایگەیاندووە، "تیف سامی" ئەو لێدوانانە ڕەت دەكاتەوە سەبارەت بەو وەک بریكاری وەزارەت لەبارەی پرسی وانەبێژە خۆبەخشەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئهوهی لهو بارهیهوه له سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودهكرێتهوه نادروسته و نووسراوهكهی وهزارهتی دارایی سهبارهت به وانهبێژان روون و ئاشكرایه".
ھەروەک بریکاری وەزارەت داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پێگە و ڵاپەرە کۆمەڵایەتیەکان دەکات لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری رەچاوی پیشەیی ڕۆژنامەوانی و متمانەی میدیایی بکەن، هەروەها ئاماژە بە سەرچاوە فەرمییەکان بکەن بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکان .
جەختیشی كردەوە كە وەزارەتی دارایی مافی یاسایی خۆی دەگرێتەبەر بۆ بەدواداچوونی ئەو جۆرە زانیارییە نادروستانە بەپێی ئەو یاسایانەی كە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دیاریکردون.