بەسەرۆکایەتی حەلبوسی پەرلەمان دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک دەکاتەوە

سیاسی
  • 8-06-2022, 17:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمان دانیشتنی دەنگدانی لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک کردەوە، کە "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات.
     فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، 
    "حەلبوسی " کارەکانی دانیشتنی 11ی خولی یەکەمی یاسادانانی کردەوە، بە ئامادەبوونی 273 ئەندام . 
     بڕیارە لە دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک بکرێت.