عێراق دەستپێشخەرییەکی بۆ بوژاندنەوەی گروپی پەیوەندی عەرەبی دەستپێدەکات

سیاسی
  • 8-06-2022, 17:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA- مەحەمەد تاڵبی 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە دەستپێشخەرییەکی بۆ چالاککردنی کۆمەلەی پەیوەندی عەرەبی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەماهەنگی سێ قۆڵی تەرخانکردنە بۆ دەستپێشخەری بەکۆمەڵ و دژی هیچ لایەنێک نییە.
     "ئەحمەد ئەلسەحەف "وتەبێژی وەزارەتەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆڵی خۆی لەگەڵ کۆمەڵەی وڵاتانی پەیوەندی عەرەبی دەگێڕێت کە لە کاتی دەستپێکردنی ململانێی رووسیا و ئۆکرانیادا پێکهێنراوە و کار لەسەر چەندین فایل دەکات لەوانە مەلەفی وزە و ئاسایشی خۆراکی جیهانی . 
     ئەلسەحەف وتیشی :" لەم چوارچێوەیەدا دەستپێشخەرییەک لەلایەن گروپی پەیوەندی عەرەبی لەدوای سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆ و دواتر بۆ وارشۆ هەبوو، لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و هەروەها وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆبونەوە بۆ خستنەڕووی دەستپێشخەرییەکی عەرەبی کە گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆ و وەرگرتنی ئامرازی دیپلۆماسی لەخۆگرتبوو بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و گەیشتن بە کۆدەنگی کە ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهێز بکات. 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "له‌م دواییه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆنگره‌یه‌ كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌بی و داوای كرد ده‌ستپێشخه‌رێكی عێراقی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گروپی په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌بی و گرنگی بۆ پێشکەشکردنی ڕێڕەوێکی گفتوگۆ کە بە میکانیزمی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی ناکۆکیەکان لە ئێستادا. 
     سه‌حاف سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی "ئه‌یمه‌ن سه‌فەدی " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و "سامح شوكری " وەزیری دەرەوەی میسر بۆ به‌غدا رایگه‌یاند کە هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌، و په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ كرد لە ئاستی دوو قۆڵی و لەسەر ئاستی هەماهەنگی نێوان بەغدا و عەممان و قاهیرە لە بارەی ئەو پڕۆژانەی كە نزیكن لە كۆتاییهێنان،لەنێویاندا پرۆژەیەك ناوچەی پیشەسازی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن و بەستنەوەی وزەی كارەبا، جگە لە پرۆژەكانی تر كە باسی لێوە کراوە.
     ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق ئێستا لایەنێکی گرنگە لەناو ئەم دیالۆگانەدا، و لە چوارچێوەی دیالۆگەکانی ئەمڕۆدا، گرنگی دروستکردنی پەیوەندی سێ قۆڵی لەنێوان عێراق و میسر و ئوردن و بەردەوامی کۆبونەوەکان تەرخانکرابوو بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیەکان لەچوارچێوەی کرانەوەی دیپلۆماسی عێراق و پشتگیری بۆ ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی عێراق”.
     ئەلسەحەف ڕایگەیاندووە، "کۆمکاری عەرەبی لاواز نییە، عێراقیش بەشێکە لێی، بەو پێیەی لە ئاستی دیالۆگ و بناغەدا دەستپێشخەری گرنگی هەیە، بەو پێیەی ڕۆڵی خۆی لە فرەیی لەناو کۆمکاری و لەسەر ئاستی دوو قۆڵی لەگەڵ کۆمکاریی عەرەبی دەگێڕێت". لایەنەکان بە جیا، وەک ئەوەی نزیکبوونەوەی تەواوکەر دەبێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە چوارچێوەی پەیوەندییە عەرەبییەکانیدا جێگیر بکات، جەختی لەسەر پێویستی "تەرکیزکردن لەسەر پەیوەندییە سەرەکییەکانی عێراق لەناو وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و کۆمکاری عەرەبی کردەوە ئەوە جگە لە هەماهەنگی سێ قۆڵی . 
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کەرتە جیاجیاکان ئەنجامدراوە و ئەو لێکتێگەیشتنە لەسەر ئاستی میکانیزمی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵی، کە بە بڕیارێک هاتووە کە گەرەنتی بەرژەوەندی لە چوارچێوەی هۆشیاریی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگەدا دەکات، جگە لە هەماهەنگی سێ قۆڵی لەناو ئەم میکانیزمەدا.