لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ساڵی خوێندنی 2021_2022 بە ساڵی دەرچوون ھەژماربکات

ناوخۆ
  • 8-06-2022, 17:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بڕیاریدا لیژنەی لاوەکی بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی پێشوو پێکبهێنرێت، هاوکات تاوتوێی ساڵی خوێندنی 2021-2022 وەک ساڵی شکست نەخواردوو کرد .
     لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی "موزاحیم ئەلخەیات" سەرۆكی لیژنەکە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتەكان و کارنامی کۆبونەوەکە. 
     ھەر راگەیەندراوەكەدا ھاتوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەرەنجامەكانی كۆبوونەوەی لیژنەكە كراوە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا لەماوەی رابردوودا، هەروەها پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانەی کە باس كراون ، بەتایبەت پرسی داگیركردنی كورسییەكانی خوێندنی دەرچووان، هەروەها حیسابكردنی ساڵی 2021- 2020 وەک ساڵێکی شکست حیساب نەکرێت . 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی درا له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ یاساكانی پێشوو و پێشكه‌شكردنی تێبینی و پێشنیاز له‌باره‌یانه‌وه‌".