بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق ،لەگەڵ "مارک برایسون ڕیتشاردسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق ، تاوتوێی هاوکاری دوو قۆڵی نێوایان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش کرد.
لەو بارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "مستەفاکازمی" سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "مارک برایسۆن ڕیتشاردسۆن" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە " کە لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە لە بوارە جیاجیاكاندا، هەروەک بەرەوپێشچوونی هاریكاریی دوو قۆڵی لە بواری شەڕی دژی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکراوە.
ھەو لەو کۆبونەوەیەدا باس لە ههوڵهكانی حكومهتی بهریتانیا کراوە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق و ههوڵهكانی حكومهتی عێراق له بواری چاكسازیی ئابووری و گهشهپێدانی بهردهوام لهسهر گۆڕەپانی نێودهوڵهتی.