بەغداد _INA_ویسام مەلا
محەممەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان لەسەر یاسای پشتیوانی فریاگوزاری کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای پشتیوانی لەناکاو"
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیاری پشتگیری فریاگۆزاری بۆ یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک.