بەرهەمە نەوتییەكان: وێستگەكانی پڕكردنەوە بە تەواوی كاردەكەن و هیچ قەیرانێك نییە

ناوخۆ
  • 8-06-2022, 15:37
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
    ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان پشتڕاستی كردەوە كە سەرجەم وێستگەكانی پڕكردنەوەی سووتەمەنی كراوەن بۆ دابینكردنی هاوڵاتیان.
    ئیحسان موسا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : هیچ راستییەك لە داخستنی وێستگەكانی نەوتدا نییە، ئێمە هیچ قەیرانێكی نوێ نابینین، ئاماژەی بەوەشدا كە هەموو وێستگەكانی پڕكردنەوە كراوەنەتەوە.
    تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی داخستنی وێستگەكانی پڕكردنەوەی سووتەمەنی لە بەغدا و پارێزگاكان بڵاودەكردەوە و ئەوانیش بێ بەنزین بوون.