بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان دوایین هەمواركردن و گواستنەوەكانی ئاشكرا كرد كە لە یاسای پشتیوانیی فریاگوزاری كراون، كە چاوەڕوانی دەنگدانن لەسەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA راگەیاند : یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری خراوەتە ژێر هەندێك هەمواركردنەوە و زیادكردنەوە،تەرخانكردن لە نێوانیاندا كەم كراوەتەوە، زیادكردنی 400 ملیار دینار بۆ وەزارەتی بەرگری بە بڕی 200 ملیار گواستراوەتەوە لە وەزارەتی كشتوكاڵ، هەروەها 200 ملیار لە وەزارەتی بازرگانییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: 150 ملیار دینار تەرخانكراوە بەمەبەستی دابینكردنی كڕینی دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و تالاسیمیا دوای گواستنەوەیان لە تەرخانكراوەكانی وەزارەتی كارەبا، ئاماژەی بەوەشكرد 15 هەزار گرێبەستی نوێ بۆ دەرچووانی بەكالۆریۆس تەرخانكرا بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە مووچەی 300 هەزار دینار، بە مەرجێك ئەم گرێبەستانە بەسەر 15 پارێزگادا دابەش بكرێت لە چوارچێوەی تەرخانكردنی هەرێمەكانی گەشەپێدان.
ئاماژەی بەوەشدا كە یاسای ئاسایشی خۆراك بەپێی دوو خشتەی (ا و ب) دابەشكرا، بەو پێیەی خشتەی (ا)ی لەخۆگرتبوو كە پەیوەست بە تەرخانكردنی 10 ترلیۆن و نیو دینارە، كە رووی راستەقینەی یاسای ئاسایشی خۆراك لەخۆ دەگرێت و پەیوەست بە كڕینی دانەوێڵە، پێدانی باجی غاز، چاودێری كۆمەڵایەتی، و باجی جووتیاران و چینە لاوازەكان و بە ئاماژەدان بەوەی كە لە خشتەی (ب) دا 14 ترلیۆن و نیو ترلیۆن دینار هەیە، رێككەوتن لەسەری كراوە و نیوەی بڕە پارەكە خەرج بكەن، بە مەرجێك نیوەكەی دیكە دوای پێكهێنانی حكومەت دوابخرێت.
جەختیشی كردەوە كە نزیكەی رێككەوتن هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاسای پاڵپشتی بەپەلە لە چوارچێوەی دانیشتنی پەرلەمان كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.