بەغدا INA -
ئەمڕۆ چوارشەممە سالار عەبدولسەتار وەزیری داد بڕیاریدا 7 فەرمانبەر لە بەشی تۆماركردن و چاكسازی لە بواری خانووبەرەی عێراق بە هۆی ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی لە كار دەربكرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ئاماژەی بەوەكردووە : وەزیری داد، دادوەر سالار عەبدولسەتار محەممەد، بڕیارێكی دەركردووە بۆ جیاكردنەوەی 7 فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردن و چاكسازیی خانووبەرەی عێراق بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی، ئاماژە بەوە دەكات كە وەزیر پێشتر بڕیاری دیكەی دەركردبوو، سەرەتای ئەمساڵ فەرمانبەران و پاسەوانانی چاكسازی لە كارەكانیان دوورخرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر بەردەوامە لە جێبەجێكردنی یاسای دژی سەرپێچیكاران و خراپ بەكارهێنەری فەرمانگەی گشتی، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی بەرژەوەندی هاوڵاتی لە شوێنی گونجاو و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی دیاردەی خراپ بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی.