ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر ساخكردنەوەی ئەركە گومرگییەكان و دواخستنی پاراستنی بەرهەم

ناوخۆ
  • 8-06-2022, 12:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر ساخكردنەوەی ئەركە گومرگییەكان و دواخستنی پاراستنی بەرهەم و دواخستنی پێدانی باج بۆ ماددە پێشوەختە دیاریكراوەكان.
    دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای ئەوەی دەستەكە بابەتەكانی خۆی لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە لە 7/6/2022 پێشكەشكرد، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەركرا.
    یەكەم: درێژكردنەوەی بڕگەكانی (دووەم و سێیەم) لە ئەنجومەنی وەزیران 80 بۆ ساڵی 2022 و بڕگەی (5) لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 72ی ساڵی 2022 لەسەر ساغكردنەوەی ئەركە گومرگییەكان، دواخستنی پاراستنی بەرهەم و دواخستنی كۆكراوەی باج لە ماددانەی پێشتر پێناسەكراون بە بڕیارنامەكان تا 2022/9/30 .
    دووەم: درێژكردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 109 ی ساڵی 2022 بۆ هەڵپەساردنی مۆڵەتی هاوردەكردن بۆ ئەو ماددە دیاریكراوەكان تا 2022/9/30.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی ئەو پێشنیارانەی كە خزمەتی پرۆسەی بازرگانی دەكەن و لەژێر چاودێری و پشتیوانی سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی بەڕێزیدا، كە وەك هەمیشە دەخوازن زاڵبن بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی بەڕێوەچوونی بازرگانی دەبنەوە لە هەموو دەروازە سنوورییەكان و گرتنەبەری كارەكانی حكومەت كەخزمەتی بەهاوڵاتی عێراقی دەكات.