بەرگری شارستانی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاساكەی دەكات

ناوخۆ
  • 8-06-2022, 12:04
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لیوا كازم بوهان ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دیاریكردنی ئەو سەرپێچیانەی دەبنە هۆی كەوتنەوەی ئاگر پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای بەڕێوەبەرایەتییەكە هەیە، وتیشی: زیاتر لە 6000 پرۆژە بۆ سزادان رەوانەی دادگاكان كراون.
    بوهان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: سەرەتای كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەجێبەجێكردنی ڕەوشی سەلامەتی لەبیناكاندا دەست پێدەكات و وتیشی: مامەڵەیەكی زۆر وەردەگرین و تەواوكراون و لیژنەی تایبەتمان هەیە كە پشكنین و هەڵسەنگاندن و چەسپاندنی كۆنتڕۆڵ و مەرجەكانی سەلامەتی جێبەجێدەكەن.
    راشیگەیاند: لە سەرەتادا چەند بینایەك بەبێ مۆڵەتی بیناسازی دروستكراون و ئەمە بەرپرسیاریەتی ئێمە نییە، بەڵام دەبێت سكرتاریەت و فەرمانگەكانی شارەوانی زانیاریان هەبێت لەسەر ئەو پێشێلكارییانە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێداویستییە سەلامەتییەكان لەسەر چۆنیەتی پڕۆژەكە و چۆنیەتی بیناكە و ناوچەكە و ژمارەی نهۆمەكان دامەزراوە و لەڕێنمایی ڕاوێژكاریی سەرچاوەدا كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و خانووبەرە دەرچووە و هەروەها ئەوەی لەلایەن دەزگاكانی بەرگری شارستانی بڵاویان كردۆتەوە.
    سەباەرت بە پێویستی هەمواركردنەوەی یاسای بەرگری شارستانی، بوهان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەموو كەسێك زایناری لەسەر سیاسەت و پێداویستیەكانی بەرگری شارستانی هەیە، بەڵام پشتگوێخستنی جێبەجێكردنیان هەیە كە بووەتە هۆی زۆربوونی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە وڵاتدا.
    ئاشكراشیكرد: یاساكە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی دەوڵەتەو تەنیا لەڕوانگەیەوەیەوە هەمواركردنەوەیەكی هەیە و وتیشی: هەمواركردنەكە دەبێت خاوەن پرۆژەی سەرپێچیكار سزا بدات، چ ڕێستۆرانتێك بێت یان كارگەیەك بێت، بە داخستنی، بەڵام تا ئەو كاتەی ئەو پێداویستیانەی بەرگری شارستانی دیاریكردووە جێبەجێی نەكات نەكرێتەوە، تەئكیدیشی كردەوە كە هەمواركردنەوەی یاساكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە.