بەغداد - INA
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ چوارشەممە، بانگهێشتی ئەو كەسانەی كرد كە لە كۆلێژی دەریایی و سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی وەرگیراون سەرەتایی هەفتەی پەیوەندی بكەن بە ئەكادیمیای دەریایی.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەرگیراوانی كۆلێژی دەریایی و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی دەریایی بۆ ساڵی (2022-2023) پێویستە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاتژمێر 10:00ی بەیانی لە بارەگای ئەكادیمیای دەریایی ئامادەبن.
خوێندكارە پەسەندكراوەكان دەبێت لەگەڵ بەڵگەنامەی تایبەتیەكان (6) كۆپی و (12) وێنەی تایبەتی خۆیان و كارتی تاقیكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرانا و كارتی زانیاری و بەڵگەنامەی دەرچوونیان پێ بێت.