بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئاگرێكیان لە چێشتخانەیەكی گەڕەكی كازمیەی پیرۆزی بەغداد كوژاندەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئاگرێك لە چیشتخانەیەك لەناو بینایەكی سێ نهۆمی لەناوچەی كازمیای پیرۆزی بەغداد كەوتوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنترۆڵیان كرد.
ئاشكراشیكرد: تیمەكانیان ڕێگرییان كرد لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەكە بۆ باڵەخانەكانی نزیكی روداوەكە.
رونیشیكردەوە: تیمەكانیان رێگریییان كرد لە كەوتنەوەی زیانی گیانی لە رووداوەكەو ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە لێكۆلینەوە لە سەر هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستی پێكردووە.