چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی عه‌زم و یه‌كێتی نیشتیمانی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگكردنی هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 8-06-2022, 00:00
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی عه‌زم و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگكردنی هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی پلانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

    چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌وپه‌یمانی عه‌زم به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار موسه‌ننا سامه‌رایی و یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی پاڤڵ تاڵه‌بانی سازكردووه‌ و تێدا دوواپێشهاته‌ سیاسیه‌كان و رێچه‌كه‌كانی گه‌یشتن به‌ره‌وشێكی باشتر به‌به‌شداری هه‌موو هێزه‌ نیشتیمانییه‌كان باسكراون‌.

     هه‌روه‌ها داواكراوه‌ كه‌حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات و هه‌وڵی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بدات. لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵوێسته‌كان له‌پێناو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پلانه‌كان كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ره‌شه‌ن بۆ  سه‌ر سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌زموونی دیموكراسی له‌وڵات. 

      هه‌موو لایه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كردووه‌ كه‌بتوانێت چاكسازی گشتی له‌ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بكات و گه‌ره‌نتی مافه‌كانی هه‌موو گه‌لی عێراق به‌پێی یاسا و ده‌ستوور بكات.