بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ژمارەی ئەو خێزانانەی راگەیاند كە خۆبەخشانە لە كەمپی هول دەگەڕێنەوە، پشتڕاستیكردەوە كە بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچە كانی خۆیان.
عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "وەزارەت ژمارەیەكی وردی نییە بۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لە كەمپی هولدان، چونكە لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراق"، ئاماژەی بەوەدا كە "پرۆسەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی خێزانەكان ملكەچی هێزەكانی سوریای دیموكراتە، و هەربۆیە ناتوانرێت هەژمار بكرێت، بەڵام راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو كەسانە زیاتر لە 30 هەزار كەس بوون".
ئاماژەی بە وە شكرد، "ئەو 450 خێزانەی تێیدایە، دوای تێپەڕاندنی لە پشكنینی ئەمنی وەك یەكەم وەجبەی گەڕاونەتەوە، ئێستاش 153 خێزان گواستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوانەی لە قۆناغی پێشوودا گواسترانەوە كەوتبوونە بەر بەرنامە و پڕۆژەی چاكسازی دەروونی و كۆمەڵایەتی، كە تێیدا چەندین دامەزراوە و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بەشدارییان كرد، كە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٠٠ خێزان لە ناوچە سەرەتاییەكانیاندا یەكبگرن، دوای بەخێوكردنیان هەموو تەحەددیاتەكان لەسەر ئاستی یاسایی، كۆمەڵایەتی و خێڵ".
جەختیشیكردەوە، "بەردەوام دەكەین لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا، بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی خێزانە ئاوارەكان، دوای ئەمنی و ڕێكارەكانی وردبینی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە".