هەولێر- INA
ئەمرۆ سێشەم لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمێكدا لە باخی شاری هەولێر، بۆ یەكەمجار بەردی بناخەی پڕۆژەی (قاوەخانەی ئافرەتان) لەسەنتەری خانەنشین دانرا.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا پڕۆژەكە بۆ ئەوەیە كە زیاتر خزمەتی ئافرەتانی خانەنشین بكەن و ڕایگەیاند: لە جیاتی ئەو خانمە خانەنشینانە و هەموو ئەو پیاوانەش كە ئەم بیرۆكەیان بە لاوە گرینگ بووە، هەروەها بە ناوی پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانی زۆرمان بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی هەیە كە ئەم بیرۆكەیەمان هەبوو و ئەوان دەستپێشخەربوون لە ئەنجامدانی.
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتیشی: وەكو پارێزگای هەولێر وێڕای پشتیوانیمان لە سەنتەری خانەشینی و پاڵپشتیمان بۆیان و زیادكردنی خزمەتگوزاری بۆیان، بەڵێنیان پێ دەدەین بە بەردەوامی لەگەڵیان بین و هاوكارییان بین.