خوێندكارێكی عێراقی لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتیدا لە بواری ژمێریاری پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 21:51
  • +A -A

    بەغدا - INA - مەهدی ربحاوی
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو خوێندكارە عێراقییەی خەڵكی پارێزگای كەركوك، نینا محەممەد خزەڕ، لە پێشبڕكێی ژمێریاری لە میسر پلەی دووەمی لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا
    محەممەد خەزەرش باوكی خوێندكارەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت "نینا كچە تەمەن ١١ ساڵەكەی توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت لە پێشبڕكێی ژمێریاری نێودەوڵەتی كە لە میسر بەڕێوەچوو".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "نینا توانی خۆی بۆ پێشبڕكێی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لە پێشبڕكێیەكەی لە بەغدا بەڕێوەچوو، پلەی یەكەمی بەسەر عێراقدا بەدەستهێنا، هەروەها لە پارێزگای كەركوكیش پلەی یەكەم".