بەغداد - INA
دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ قایمقامی پێشوی موسڵ دەركراوە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا بۆ كێشەكانی نەزاهە فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ قایمقامی پێشوی موسڵ دەركردووە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر موڵكی دەوڵەت.
ئاشكراشیكرد: فەرمانی بانگهێشتكردنەكە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەواوە سەبارەت بە كێشەكانی نەزاهە، دوای ئەوەهات كە لەسەر بنەمای دۆسیەكە بەپێی حوكمەكانی بڕیاری 160/2ی ساڵی 1983 ئاگادار كرایەوە.
پێشتر دەستەكە لە 18ی ئابی رابردوودا رایگەیاند: فەرمانی داواكردن بۆ ژمارەیەك بەرپرسی پارێزگای نەینەوا دەكراوە، لەوانە قایمقامی قەزای ناوەندی موسڵ بە تۆمەتی گومانی كەمتەرخەمی و دەستدرێژیكردنە سەر موڵكی دەوڵەت.