میسان - INA
بەڕێوبەرایەتی ژینگەی میسان ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی نوێ دەگرنبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان و پەتاكان، لەوانەش تای خوێنبەربوون.
باسم محەمەد حەبین بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگاكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دوایین پێشهاتەكانی بەرزبونەوەی تای خوێنەبەربوون لە پارێزگاكە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی رێگریكردن و چاودێری بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشی ئاوەڵەی سازكرا، ئەوەش دوای تۆماركردنی نەخۆشیەكە لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان.
ئاشكراشیكرد: چەند رێگایەك گیراوەتەبەر لەوانە نزیكبوونەوە لە دەروازە سنوورییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵانەی كە گومانی هەر نەخۆشیەكیان لێبكرێت، و هەروەها تەئكیدكردنەوەی لە بوونی نەخۆشی ئاژەڵان و رێگری لە بڵاوبونەوەی پەتاكان.