كەركووك لەسبەی چوارشەممەوە سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ دابینكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکان پەیڕەو دەكات

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 16:25
  • +A -A

    کەرکوک / INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بڕیاریدا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ پێدانی بەنزین بە ئۆتۆمبێلەکان، ھاوکات لە سبەینێ چوارشەممەوە ئەم پرۆسەیە دەست پێدەکات.
     لەو بارەیەوە ئەندازیار "عەدنان مەحەمەد خەڵەف" جێگری بەڕێوەبەری لقی دابەشكردنی كەركووك، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند کە لە سبەینێ وە كۆمپانیاكە سیستمی ئەلیكترۆنی لەو وێستگانە جێبەجێدەکات كە ئۆتۆمبێلەكان بەنزینی باشتر وەردەگرن بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارەی کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە پارێزگاکانی هاوسنوور لەگەڵ کەرکوک دروست بووە".
     ڕوونیشیکردەوە کە "کۆمپانیاکە بڕیاریدا ئۆتۆمبێلەکان هەفتەی دوو جار 50 لیتر بەنزین وەربگرن، ئەمەش باشترین چارەسەر دەبێت بۆ رێگری لە دروستبونی گرفتی قەیرانی بەنزین و رێگری لە مامەڵەی نادروست و سەرپێچی بۆسەر بەرھەمە نەوتیەکان .