حەلبوسی و باڵیۆزی ئەمریكا تەئكید لە پشتیوانی هێزە عێراقیەكان و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەكەنەوە

سیاسی
  • 7-06-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئالینا رومانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدیان لەسەر پشتیوانی هێزە عێراقیەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێشوازیكرد لە ئالینا رومانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركە نوێكەی.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و ریگاكانی پتەوكردنی هاریكاری كرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەل دەكات ، و تەئكیدیشكرایەوە لەسەر پشتیوانی لە هێزە عێراقیەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێی دانوستانی ستراتیجی، و هەروەك حەلبوسی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركەكەی.
    لای خۆیەوە رومانوسكی تەئكیدی لەسەر خواستی ئەمریكا كردەوە بۆ هاریكاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیا جیاكان و جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامی وڵاتەكەی لە پشتیوانیكردنی عێراق لەسەرجەم بوارەكان؛ بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.