ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان: یاسای ئاسایشی خۆراک لەسەر دوو خاڵ رووبەرووی ناکۆکی دەبێتەوە

سیاسی
  • 7-06-2022, 15:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان ناڕەزایی بەشێک لە ئەندامانی بۆ دوو خاڵ سەبارەت بە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان ڕاگەیاند.
     "نێرمین مەعروف" ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "نارەزایی هەندێك لە ئەندامان سەبارەت بە یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان پەیوەندی بە دوو خاڵەوە هەیە" روونیشیکردەوە کە "خاڵێكی یەكەم پەیوەستە بە قەبارەی ئەو بڕە پارانەی كە بۆیان تەرخانكراوە، کە لە هەندێک بڕگەدا بە زۆر دادەنرێت، بەو پێیەی یاسای پێشنیارکراوی دەگاتە بڕە پارەیەکی تەرخانکراوە کە نزیکە لە چارەکێک لە بودجەی گشتی ، بۆ خاڵەی دووەمیش کە پەیوەستە بەو لایەنەی کە یاساکە جێبەجێ دەکات کەئەویش حکومەتە، هەندێک وای دەبینن کە پێدانی ئەم بڕە پارە زۆرە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی یان کردنەوەی دەرگای نوێیە بەڕووی گەندەڵیدا. 
    ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند کە سەقفی دارایی دیاریکراو بۆ ئەو یاسا نابێت لە بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار زیاتر بێت.