بەغداد/ INA
چالاکیەکانی هەفتەی فیلمی سووری ئەمڕۆ سێشەممە لە شانۆی نیشتمانی کۆتایی دێت کە ١٣ فیلمی درێژ و ٩ کورتە فیلم و ٤ فیلمی درێژی لەخۆ گرتبوو.
پهیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)رایگهیاند "چالاكییهكانی ههفتهی فیلمی سووریا كه ههینی رابردوو له بهغدای پایتهخت دهستی پێكردووه، ئهمڕۆ له شانۆی نیشتمانی له ناوهندی پایتهخت كۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکیەکان بریتی بوون لە نمایشکردنی ١٣ فیلمی درێژ، ٩ فیلمی کورت و ٤ فیلمی درێژ".
لەوبارەیەوە هونەرمەندی سوری "دورەید لەحام" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وت : "ئەم فێستیڤاڵە درێژكراوەی گفتوگۆی شارستانیی نێوان هەردوو گەلی بعێراق و سووریای بران"، هیوای خواست كە "هەفتەی سینەمای عێراق بەم نزیكانە لە سوریا بەڕێوەبچێت.
لە درێژەی قسەکانیدا "لەحام " وتی "ئەم هەفتە و فێستیڤاڵانە لە فێستیڤاڵی فیلمەوە گۆڕاون بۆ فێستیڤاڵی خۆشەویستی و پەیوەندی.
ڕوونیشیکردەوە کە "هیچ هێزێک ناتوانێت بەربەستەکانی نێوان گەلان لاببات، تەنها ئەو کولتوورە نەبێت کە دەچێتە ناو هەموو بەربەستەکانەوە بۆ گەیشتن بە دڵەکان".
ھەروەھا ھونەرمەندی سوری " ئەیمەن زیدان" بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردەوە ، کە "پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی عێراق و سووریا سەرەتا لەسەر بنەمای کلتور و تێکەڵی و پەیوەندی خزمایەتی دروست بونە.
سەلما ئەلمەسری ھونەرمەندیش بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، "ئەم فێستیڤاڵە كۆبوونەوەیە لەنێوان هونەرمەندانی سوری و عێراقی، كۆبوونەوەكەش پەیوەندی بە بینەرانی عێراقەوە هەیە. بەرهەمی بۆچوونی خەڵكە، خۆشەویستی ئەوان چۆن وەرگیراون، لەو شەرەفەی کە لەسەر بنەمای کارەکەی وەریدەگرێت.
ھەر سەبارەت بە بەرێوەچونی چالاکیەکانی ھەفتە "جەبار جۆدی ئەلعەبودی" نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، كە "ئەم هەفتەیە قۆناغێكی گرینگ لە مێژووی پەیوەندییە رۆشنبیرییەكانی نێوان عێراق و سووریا دادەمەزرێنێت، كە لەوێوە بە سینەما و ئیرادە دەستی پێكردووە تا بەردەوام بن لە ڕێگەی گۆرانی و مۆسیقا و شانۆ و پێکهێنانی فەرمی و سەندیکاییەوە.